شاخێکی بەستەڵەکیی بە ئاراستەی دوورگەیەک دەڕوات و ئەگەر هەیە پێکدا بدەن
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم

وێنەی شاخە بەستەڵییەکە بە (A23A) ناسراوە و بەرەو دوورگە بەریتانییەکە جوڵە دەکات
ئاڤا نیوز
گەورەترین شاخی بەستەڵەکی جیهان بە ئاراستەی دوورگەیەکی بەریتانیا دەڕوات و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتە بکاتە نزیک دوورگەکە کە مەترسی هەیە پێکدا بدەن و ژیانی پەنگوین و ئاژەڵەکانی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاخە بەستەڵەکییەکە لە جەمسەری باشوورەوە بەرەو باکووور و بە ئاراستەی دوورگەی جۆرجیای باشوور کە خاوەندارێتی بۆ بەریتانیا دەگەڕێتەوە، دەڕوات.
لێدوانی شارەزایان: کۆمەڵێک شارەزا و دەریاوان و ماسیگر لە سەرانسەری جیهان بە نیگەرانییەوە چاودێری جوڵە و ڕێڕەوی ڕۆژانەی ئەو شاخە بەستەڵەکییە دەکەن. کاپتن سیمۆن واڵاس، کاپتنی کەشتی فارۆسی سەر بە حکومەتی جۆرجیای باشوور بە میدیاکانی ڕیگەیاندووە: شاخە بەستەڵەکییەکان هەموویان مەترسیدارن، بەڵام ئەگەر شاخە بەستەڵەکییە تەنها بەلای ئێمەدا تێبپەڕێت، دەبێت بڵێین کە بەختێکی گەورەمان هەبووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم شاخە بەستەڵییەکە بە (A23A) ناسراوە و یەکێکە لە کۆنترین شاخە بەستەڵەکییەکانی جیهان کە لە ساڵی 1986 لە پارچە سەهۆڵی فیلچنەر لە جەمسەری باشوور جیابووەتەوە، بەڵام لە ژێر دەریادا گیریان خواردووە. دواجار لە مانگی 12ـی 2024، ئەم شاخە بەستەڵەکییە جیابووەوە، ئێستا بەرەو دوایین گەشتی بەرەو لەناوچوون بەڕێکەوتووە.
ئەمەش بزانە: ئاوی گەرمی ناوچەی جەمسەری باشوور بووەتە هۆی تواندنەوەی شاخە بەستەڵەکییە گەورەیە کە بەرزییەکەی دەگاتە 400 مەتر، ئەم شاخە سەهۆڵینە پێشتر ڕووبەرەکەی 3900 کیلۆمەتر چوارگۆشەی داپۆشیبوو، بەڵام دوایین وێنەی مانگە دەستکردەکان نیشانی دەدەن کە هێواش هێواش بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات. ئێستا ڕووبەرەکەی گەیشتووەتە 3500 کیلۆمەتر چوارگۆشە.
باکگراوند: ئەمە یەکەم شاخی بەستەڵەکیی گەورە نییە کە هەڕەشە لە باشووری جۆرجیا و دوورگەکانی ساندویچ بکات، بەڵکو لە ساڵی 2004، شاخی بەستەڵکی بە ناوی A38 لە کەناراوەکانی دورگەکەی جۆرجیا وەستا بووە هۆی و ڕێگەگرتن لە پەنگوینەکان لە گەیشتن بە شوێنی خواردن. لە ئەنجامدا، هەزاران جوجەڵەی پەنگوین و لەناو چوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش