
باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق. وێنە - ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆمار
ئاڤا نیوز
سکرتێری سەرۆککۆماری عێراق، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر ئازادکردنی تۆمەتبارێک، دەستگیر دەکرێت و سەرۆکایەتی کۆماریش ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەسە سکرتێری سەرۆککۆمار بێت و دەشڵێت پشتر ئەو کەسەیان لە کارەکەی دوورخستووەتەوە.
وێنەگەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگاداری دادوەری ئەوەی بە میدیا عێراقییەکان ڕاگەیاندووە : "تیمێک لە دەستەی دەستپاکی توانیان (چ. س. ع) کە وەک سکرتێری سەرۆککۆمار کاردەکات، بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییەک لە بەرامبەر بەڵێنێکی درۆ بۆ ئازادکردنی تۆمەتبارێک، دەستگیر بکەن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەسە یەکێک لە پاسەوانەکان یان سکرتێری سەرۆککۆمار بێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "پێشتر سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕێککەوتی 2024-11-26 لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە یەکێک لە پاسەوان و بە سیفەتی هاوەڵی سەرۆککۆمار پۆستەکەی بە مەبەستی کەسیی بەکارهێنابوو و خۆی وەکو سکرتێری سەرۆککۆمار ناسادبوو"
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە: ئەوکات لەسەر ئەو کارانەی سەرۆککۆماری بڕیاریدا بە دەستپێلەکارهەڵگرتنی ئەو کەسە لە کارەکەی و ئەنجامدانی دەستبەجێ لێکۆێنەوە لەگەڵی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن