
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق
ئاڤا نیوز
تەیف سامی جاری ڕابردوو توانی لە شاندی کوردستان داوە کە زۆرن، ئەمجارەش شاندێکی گەورەتر دەچێتە بەغدا و لە 19 کەس پێکهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ تەنیا جارێک شاندی کوردستان بۆ مووچە چووەتە بەغدا، کاتەکەشی 19-1 بوو و ڕۆژێک دواتر لەگەڵ تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە لە ماڵی د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق، ئەوکات تەیف سامی بە توانجەوە بە شاندی کوردستانی وتووە زۆرن و ئەم هەمووە بۆچی هاتوون شوێنمان نییە لێی دانیشین.
هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەموو بیانووەکانکی بەغدا ببڕێت لەبارەی قوتی خەڵکی کوردستان، هەرچەندە ئەمجارە لە ئامادەکردنی لیستەکان و داواکارییەکان هەموو بیانووەکانی بڕیون، تەنانەت دوو تیمی بەغدا خۆیان لە ئامادەکردنی بەشدار بوون، بەڵام هەر وەکو ئەگەرێک، هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی گشتی پەیوەندی بە مووچەوە هەیە دەچن، بۆ ئەوەی لەوێ هەر بیانووێکیان گرت یان هەر پرسیارێک هاتە پێشەوە، دەستبەجێ بە بەڵگە وەڵامی بدەنەوە.
ئەمەش بزانە: شاندی کوردستان ئەمڕۆ جارێکی دیکە چووە بەغدا و بڕیارە سبەی هەینی هەر لە ماڵی د.فوئاد حوسێن جارێکی دیکە کۆببەنەوە، بەڵام شاندی ئەمجارەی کوردستان لە ڕابردوو گەورەترە و 19 کەسن، هەر بەرپرسێکی حکومەت لە ئەنجوومەنی وەزیران و هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی پەیوەندی بە مووچەوە هەبێت ئەندامی شاندەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران