سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی ئاڤا لەبارەی بەنزین، چاودێریکردنی بەنزینخانەکان چڕبووەتەوە، تەنیا ئەم مانگە هەزار و 800 جار سەردانی بەنزینخانەکان کراوە و 50 دانەشیان سزا دراون یان داخراون.
زانیاریی تایبەت: دوای بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا لەبارەی خراپی کوالێتی بەنزین لە بەشێکی بەنزینخانەکانی هەولێر، لیژنەکانی چاودێری کارەکانیان تووندتر کردووە، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک بەنزینخانەیان ڕووبەڕووی سزای دارایی کردووەتەوە و ژمارەیەکیشیان داخستووە.
زانیاریی زیاتر: دوای بەدواداچوونەکانی لیژنەکانی چاودێری و سزادانی ژمارەیەک بەنزینخانە، ئێستا کوالێتی بەنزین باشتر بووە و سکاڵاکانیش کە پێشتر ئاراستەی ئاڤا دەکران، کەمتر بوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لەم مانگەدا هەزار و 800 جار سەردانی 285 بەنزینخانە کراوە، لەو ژمارەیەدا 50 بەنزینخانە سزای دارایی دراوە یان بۆ ماوەیەک داخراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە،
- "هەندێک بەنزینخانە کە داخراون، بەهۆی ئەوەی جۆرێک فێڵیان کردووە کە لە ڕێگەی ماددەی کیمیایییەوە وایان کردووە بەنزینی خراپ بە کوالێتی باش لە تاقیگەکان بخوێنرێتەوە".
- "لەبارەی ئەو بەنزینە خراپەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت، بەنزینەکە لەنێودەبرێت بۆ ئەوەی بۆ هیچ شتێک سوودی لێ وەرنەگیرێت".
ئەمەش بزانە: لە دهۆک و زاخۆ 227 بەنزینخانەی حکومی و ئەهلی هەن، لە مانگی یەک حەوت بەنزینخانە لە دهۆک سزادراون، بەڵام لە زاخۆ بە وتەی ئاراز هاشم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی زاخۆ، بەبێ پشکنین ناهێڵرێت هیچ بەنزینێکی خراپ داخلی زاخۆ بکرێت، بۆیەش کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە. هاوکات لە سلێمانیش لەم مانگەدا حەوت بەنزینخانە لەسەر پێشێلکردنی ڕێنماییەکان سزا دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان