
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەکەی هۆتێل بەغدا کە دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی زۆر ئەرێنی بەڕێوەچووە و هیوادارە ڕۆژی یەکشەممە تەمویلی مووچە بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێ پێنجشەممەوە شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و سبەی لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە باسی خشتەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانمان کردووە، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی زۆر ئەرێنی بووە، هەردوولا وەک یەک تیم کاریان کردووە، هیوادارین سبەی تەواو بێت و بۆ یەکشەممە مووچە تەمویل بکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە لە خشتەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە دەنگ لەسەر هەمواری ماددەی 12 بڕگەی (ج) لە یاسای بوودجە بدرێت، بەمەش کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و بنەمایەکی نوێ دەبێت بۆ ناردنی مووچە و بودجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو