
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق نەبوو.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی پێنجشەممە 30-1-2025، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسی مووچە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانێک گەیشتنە شاری بەغدا، دوێنێ هەینی لە هۆتێل بەغدا كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێری كرا و ئەمڕۆش لە كاتژمێر (8:00)ەوە كۆبوونەوەی دووەم دەستی پێكردووە و چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو پاشنیوەڕۆ بخایەنێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دوێنێ ڕایگەیاند كە گەشتی نەجەف دەكات و ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكە ئامادە نابێت، بەڵام لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ماوەیەكی كورت كۆبووەتەوە و پاشان ڕۆیشتووە و بەشداریی لە كۆبوونەوە هاوبەشەكەی نەكردووە.
زانیاریی زیاتر: بەشداربووان بریتی بوون لە تیمی تەكنیكیی هەردوولا، هاوكات ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هۆی بەشدارینەكردنی تەیف سامی، بەشداریی لە كۆبوونەوە هاوبەشەكە نەكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەكەی شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هۆتێل بەغدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە لە کەشێکی زۆر ئەرێنی بوو، هەردوولا وەک یەک تیم کاریان کردووە، هیوادارین شەممە كۆبوونەوەكان تەواو بن و بۆ یەکشەممە مووچە تەمویل بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات