
توشبوویێک بە نەخۆشی تای دەریای سپیی ناوەڕاست. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
نەخۆشی تای دەریای سپیی ناوەڕاست، نەخۆشییەکی بۆماوەیی هۆکار نادیارە، بەهۆی ناڕێکی و ناتەواوی لە جیناتەکانی مرۆڤ ڕوودەدات و کەسەکە بە دیاریکراوی جینی"MEFV"ـی لەسەر بەدیار دەکەوێت.
وێنە گەورەکە: ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، پلەی گەرمیی لەشیان بەرز دەبێتەوە بەجۆرێک دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، لە کاتێکدا پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ لە باری ئاساییدا 37 پلەی سیلیزییە، هاوکات ئازارێکی تووند لە سەرتاپای لەش و ماسوولکە و جومگەکان دروست دەبێت و زۆربەی حاڵەتەکان ئازارێکی تووندی سکیان هەیە، کە زۆرجار لەگەڵ هەوکرنی ڕیخۆڵە کوێرە و هەوکردنی زراو تێکەڵ دەبێت و ڕەنگە بەو هۆیەوە نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە مەترسییەکانی نەخۆشییەکە و چارەسەرییەکانی، د. زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ترسناکیی نەخۆشیەکە لەوەدایە، کە ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت نەخۆشەکە تووشی پەککەوتنی گورچیلەکانی دەبێت. بۆ چارەسەرکردنیشی دەرمانی کۆلجسین بەکاردێت و ئەگەر کۆنترۆڵیش نەکرا، بیر لە بەکارهێنانی دەرمانی بایەلۆجیکال ئەجنت دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشییFMF، زیاتر تووشی دانیشتووانی ناوچەی دەریای سپیی ناوەڕاست دەبێت و لە وڵاتی تورکیا و لەنێو هاووڵاتیانی ئەرمەن، عەرەب و جوولەکەکان زیاتر بەدی دەکرێت، هاوکات لە عێراق و کوردستانیش حاڵەت تۆمار کراون و پیاوان لە ئافرەتان زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران