ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، بە ئاشکرا و لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا، کڕین و فرۆشتن بە توێژینەوەی زانستی دەکرێت و وەزارەتی خوێندنی باڵاش لێی بێدەنگە. گەندەڵییەکە کەرتی پەروەردە و قوتابخانەکانیشی گرتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دیاردەی کڕین و فرۆشتنی توێژینەوەی بەکالۆریۆس (بەحسی تەخەروج) نامەی ماستەر، تێزی دکتۆرا، سیمینار، ڕاپۆرت، ئێسەی، پارافرەیز، ئارتیکڵ ڕیڤیو، ڕیڤیو ئارتیکڵ، تەرقیە، ڕاپۆڕت بۆ کۆنفرانسی زانستی و گۆڤارە زانستییەکان. وەرگێڕان، تەنانەت هۆم وۆرک و پۆستەر و تایپیش لە نێو بەشێک لە قوتابییان و مامۆستایان سەریهەڵداوە. قوتابی هەر قۆناغێک، تەنها پارە دەدات و هەموو شتێکی بە حازری دەخەنە بەردەست و نمرەی باشی پێ وەردەگریت، ئەم دیاردەیە تەنانەت لە بەشە پزیشکییەکانیش هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی بەدواداچوونەکانی پەیامنێری ئاڤا، عوبێد هەرکی کە قسەی لەگەڵ یەکێک لەو کەسانە کردووە ئەم شتانە ئامادە دەکات، دەڵێت: ساڵ لەدوای ساڵ خواست زیاد دەبێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەشێک لە قوتابییان لێی نازانن ئیتر لە هەر قۆناغێک بێت، بەشێکی دیکەیان تاقەتیان نییە، پڕۆژەی ئامادە هەبێت بۆ خۆی ماندوو بکات.
پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ قوتابییەکیش کردووە و دەڵێت، من پڕۆژەی دەرچوونم بۆ خۆم و حەوت هاوپۆلی دیکە کڕی.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاڤا لە بەدواداچوونەکەی دا نرخەکانی دەستکەوتووە بەم شێوەیەیە: سیمینار 15 هەزار، ڕاپۆرت 25 هەزار، توێژینەوەی دەرچوون 40 هەزار بۆ 500 هەزار، ریڤیو ئارتیکل و ئارتیکڵ ڕیڤیو 150 هەزار دینار، ماستەرنامە ملیۆن و نیوێک بۆ پێنج ملیۆن، تێزی دکتۆرا 5 ملیۆن بۆ 15 ملیۆن، ئەمە بەپێی بەش و پسۆرییەکان دەگۆڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو قوتابیانەی لە دەرەوە ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن، بەشێک لەوانیش خەریکی ئەم کارەن و بە پارە کارەکانیان رایی دەکەن، بەتایبەت مامۆستایانی خانەنشینکراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆیان دەکەن، یان لە کتێبخانەکان دادەنیشن نامەی ماستەر و دکتۆرایان بۆ دەنووسن، یان گرووپ گرووپ ئۆفیسیان گرتووە. قوتابییەکە تەنیا ئەرکی ئەوەیە ناونیشانی ماستەرنامە یان تێزی دکتۆرایەکەی بۆ ئەوان ببات، ئیتر ئەوانیش بەش بەش دەینووسن و ڕادەستی قوتابییەکەی دەکەن، ئیتر بەمشێوەیە تا موناقەشە و پەسەندکردن لەگەڵی دەبن، بە هەر زمانێک داوای بکات. بۆیە دەیان قوتابی هەیە ماستەر یان دکتۆراکەی بە عەرەبی و ئینگلیزی یان زمانێکی تر نووسیوە، کەچی عەرەبی و ئینگلیزیش نازانێ.
زانیاریی زیاتر: لەسەر ئەم پرسە ئاڤا پەیوەندی بە چەند بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە کرد، ئایا ئەوان چ ڕێککارێک بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنە بەر یان تا ئێستا چ رێکارێکیان گرتووەتەوە بەر، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران