
دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ ماڵان، وێنە: NPC
ئاڤا نیوز
بڕیارە حکومەتی عێراق لە ڕێگەی دەستپێشخەری پێدانی قەرز، هانی هاونیشتمانیان بدات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر، ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لە جیهان، گرنگی زۆر بە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خاوێن دەدرێت، لە هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوە بە ڕژدی دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج مەحمود، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حکومەتەکەی سوودانی دەستپێشخەری 90 ملیار دیناری هەیە. بڕیارێک دەرچووە هەموو باڵەخانەیەکی حکومی، بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە کارەباکەیان بکرێت بە وزەی خۆر.
- یەک ترلیۆن دیناری بۆ ئەو پڕۆسەیە تەرخانکراوە و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
- پێدانی قەرز لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەستپێبکات.
- هەفتەی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەکە دەدرێت.
بۆچی گرنگە: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادبوونی خواست بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی و پاراستنی زیاتری ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە