
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق دەربارەی چەند پرۆژە یاسایەک کۆبووەوە، هەمواری یاسای بودجە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 کۆبووەوە، کە بڕگەیەکی تایبەت بوو بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ڕسگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان، 176 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەن.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، تا لایەنێکى ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.
ئەم هەنگاوە دەرگەی لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە واڵا دەکات و چەندین کێشەی دارایی و ئابووری نێوان هەرێـمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە