
مۆلیدەیەکی ئەهلیی لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەو لیژنەیەی لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر پێکهاتووە بۆ بەدواداچوونی مۆلیدەی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 93 سکاڵایان لەلایەن هاونیشتمانیان پێگەیشتووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دووکەڵ و دەنگی بەرزیان مۆلیدەکان دەبنە هۆکاری پیسبوونی ژینگە، داوایان لێکراوە فلتەر دابنێن و مۆلیدەکان بگۆڕدرێن بۆ جۆری بێدەنگ.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا 93 سکاڵامان لەسەر مۆلیدەی گەڕەکەکانی هەولێر بۆ هاتووە، چوار مۆلیدە گۆڕاون و پێنج خاوەن مۆلیدەش دراونەتە دادگە، ئەمەش بەهۆی دووکەڵکردن و نەبەستنی فلتەر بووە.
- لیژنەی چاودێریکردنی چێشتخانەکان ئاگاداریان بە زیاتر لە 35 چێشتخانە داوە.
- 11 سکاڵای دیکەیان سەبارەت بە دووکەڵکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هاتووە.
- لە قۆناغی یەکەمدا 57 پاڵاوگە داخراون.
بۆچی گرنگە: بەهۆی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر و دروستبوونی تەمێکی ڕەش لە ئاسمان، لە ڕۆژی 12-1-2025 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەی هەولێر و دهۆک کۆبووەوە و چەند بڕیارێک دران و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییەکانی لە ئایندەیەکی نزیک دەرکەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنمایی ژمارەی دووی ساڵی 2023 بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان، ئەو مۆلیدەیەی دووکەڵ دروست بکات سزاکەی لە یەک تا سێ ملیۆن دینارە، هەمان سزا بۆ ئەو مۆلیدانەش دانراوە کە ژاوەژاویان هەیە، ئەو مۆلیدانەشی بە گازوایل دەورووبەرەکەیان پیس دەکەن بە یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
باکگراوند: لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەزار و 157 مۆلیدە هەن، ئەمەش بەگوێرەی ئاماری ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان