نێچیرڤان بارزانی و كرۆسێتۆ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیایان تاوتوێ کرد
- کوردستان
- 14 شوبات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان - گويدۆ كرۆسێتۆ، وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا كۆبوونەوە.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هەینی 14-2-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە ئەڵمانیا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە یەكەم دیداریدا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ گويدۆ كرۆسێتۆ، وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا، كۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبەشى نێوان ههردوولا و بهرهنگاربوونهوهى ههڕهشهكانى داعشيان تاوتوێ كرد.
- نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دووپات کردەوە کە ئیتاڵیا لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژى داعش پێشکەشی دەکات، ههروهها داكۆكى له پێويستيى عێراق و ههرێمى كوردستان به بهردهواميى پشتگيريى نێودهوڵهتى بۆ نههێشتنى يهكجارهكيى داعش كردهوه.
- وەزیری بەرگريی ئیتاڵیا جەختی لەسەر گرنگيی هاوبەشيی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابهنديى وڵاتەکەی بۆ بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا کردهوه، ههروهها ستايشى ڕۆڵى ههرێمى كوردستانى كرد له پاراستنى سهقامگيرى له ناوچهكهدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان