سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا ستايشی قارەمانییەتی پێشمەرگە دەکات لە شەڕی دژ بە داعش
- کوردستان
- 14 شوبات

کۆبوونەوەی نێوان نێجێرڤان بارزانی و ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا كۆبووه‌وه و باسیان لە برەودان بە پیوەندییە هاوبەشەکانیان کرد لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ساڵانە لە ئەڵمانیا دەکرێت کە درووشمی سەرەکی بریتییە لە ئاشتی لە ڕێگەی دیالۆگەوە، کۆنفرانسەکە لەماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بووەتە ناوەندێکی سەربەخۆ بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەلایەن بڕیاردەرانی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە زیاتر لە 350 کەسایەتی پلە باڵا لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان کۆدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان ئەنجام دەدات، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا كۆبووه‌وه، لەو چوارچێوەیەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا، ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌وروپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد.
زانیاریی زیاتر: دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له هه‌ولێر شه‌ڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات