یەكەم زانكۆی حكومیی كوردستان پلاتفۆرمی ناسینەوەی توێژینەوەی دزراو بەردەست دەخات
- کوردستان
- 16 شوبات

زانکۆی سلێمانی. وێنە - ماڵپەڕی زانکۆی سلیمانی
ئاڤا نیوز
زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆی حكومیی هەرێمی كوردستان، هەژمارێكی تایبەت بە زانكۆكە لەسەر پلاتفۆرمی 'Turnitin' بەردەست دەخات كە خزمەتگوزاریی دڵنیابوونەوە لە ڕەسانەیەتی ناوەڕۆكی توێژینەوەكان بۆ ستافی ئەكادیمی و توێژەران لەخۆدەگرێت و توێژینەوەی ڕاست و ڕەسەن لە توێژینەوەوی فەیك و دووبارە بەكارهێندراو جیادەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی ستافی ئەكادیمی و توێژەرانی زانكۆكان، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، هەژمارێكی تایبەت بە زانكۆكەی لە پلاتفۆرمی 'Turnitin'ـی تایبەت بە خزمەتگوزاری دڵنیابوونەوە لە ڕەسەنایەتی ناوەڕۆكی توێژینەوەكان بۆ ستافی ئەكادیمی و توێژەران بەردەست بخات.
لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دانانی ئەو هەژمارە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و پۆلێنی جیهانی زانكۆی سلێمانی، هاوكات وادەكات توێژینەوەی ئەكادیمیست و توێژەرانی زانكۆكە دەباتە ئاستی جیهانی و وەك سەرچاوەیەكی زانستی باوەڕپێكراو دەناسێندرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد لەهەفتەی ئایندەوە پلاتفۆرمەكە دەكەوێتە كار و لەڕێگەی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی هەوڵدەدەین تۆڕەکە فراوان بكەین تاوەكو سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لێی سوودمەند بن.
بۆچی گرنگە: پلاتفۆرمی "تۆرنیتن" هاوكار دەبێت لە جیاكردنەوەی توێژینەوەی ڕەسەن لە توێژینەوەی فەیك و ئامادەكراو، بەهۆیەوە توێژینەوەكانی هەزاران توێژەر پارێزراو دەبن و كەس ناتوانێت توێژینەوەكان بە ناوی خۆی بکات.
لەلایەكی دیكەوە: سەروەت عەلی، مامۆستای زانكۆ و ڕێكخەری هەژمارەكە، لەبارەی گرنگی هەژماری 'Turnitin' بۆ مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆ ڕایگەیاند، پلاتفۆرمەكە ژمارەیەكی زۆری سەرچاوەی زانستی لەخۆدەگرێت كە سەرجەم بڵاوكراوەی فەرمین و مافی موڵكی هزرییان پێدراوە كە لە ماڵپەڕە فەرمییەكانی جیهان بەردەستن، هاوكات چەند زمانێكی زانستیش لەخۆدەگرێت كە زمانی نووسینی توێژینەوەن، لە دیارترینیان زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبین. بۆیە توێژەرانی زانكۆكانی هەرێمی كوردسان دەتوانن وەك ئامرازێكی تەكنیكی سوود لەو پلاتفۆرمە وەربگرن بۆ نووسینی ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان پێش بڵاوكردنەوەی لە ناوەند و گۆڤارە زانستییەكاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیكەی هەزار و 100 توێژینەوەی جۆراوجۆری زانستی لە هەژماری زانكۆی سلێمانی لە پلاتفۆرمی 'Turnitin' تۆمار كراون و لەماوەیەكی كورتدا سەرجەم هەڵگرانی نازناوی زانستی، كە بە زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی توێژینەوەكانیان دەنووسن، تۆماردەكرێن. ئەوەش وا دەكات توێژینەوەكان وەك سەرچاوەی زانستی لە ناوەندە جیهانییەكان بەكاربهێندرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات