
سێ کارمەند لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەردی بناغەی پرۆژەی تێكەڵكردنی هێڵە سەرەكییەكانی پرۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە هێڵە لاوەكییەكانی گەڕەكەكان دادەنرێت و تاوەكو هاوینی ئەمساڵ نیوەی گەڕەكەكانی شاری هەولێر لە بێئاوی ڕزگاریان دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سبەی پێنجشەممە، 20-2-2025 بەردی بناغەی پڕۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەكییەكان بە هێڵە سەرەكییەكانی پڕۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر دادەنرێت و ماوەی یەك ساڵ دەخایێنێت و تێچووی پڕۆژەكەش 25 ملیار دینارە و لەلایەن كۆمپانیای كەی وەن جێبەجێ دەكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێریش سەرپەرشتیی دەكات.
قووڵتر: مەبەست لە پڕۆژەكە تێكەڵكردنی بۆریی سەرەكیی پڕۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێرە بە بۆرییە لاوەكییەكانی گەڕەكەكانی شاری هەولێر بۆ ئەوەی لە هیچ گەڕەك و شوێنێكی شاری هەولێر گرفتی كەمئاوی نەمێنێت، بەپێی گوتەی سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە تاوەكو ناوەڕاستی ئەمساڵ ئاوی پرۆژەكە بە نیوەی گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەگات و گرفتی كەمئاوییان نامێنێت و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش پرۆژەكە كۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، ئامانج لێی ئەوەیە تا 30 ساڵی تر شاری هەولێر کێشەی ئاوی خواردنەوەی نەمێنێت و بڕیارە بە تەواو بوونی هەزار بیری ئاوی خواردنەوە بە یەکجاری دابخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان