
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمابنەران. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران گرفتی هەیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزایش لەمبارەیەوە دەڵیت 'دەبێت نووسراومان بۆ بکەن تا هەماهەنگیان بکەین'.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا باس لەوە دەکات، کە ناوی 50 هەزار فەرمانبەریان بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام زەوییان نییە تا بۆیان دابین بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتێک سلێمانی دەڵێت 50 هەزار زەویم نییە، مەبەستی ئەوەیە تەنیا 20 تا 30 زەوی پێ دابین دەکرێت، نەک 50 بۆ 70 هەزار زەوی.
زانیاری تایبەت: بەوتەی سەربەست مەولود: سەرۆکی شارەوانی سلێمانی پێی وتوون کە 20 هەزار زەوی ئامادەیە و کێشەی بەرفراوانبوونی شارەوانییان هەیە و پارەیان بۆ ئیفرازکردنی زەوی و یەکگرتنەوە بۆ دابین نەکراوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بۆ ئیفرازکردنی زەوی و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانی شەش مانگی پێویستە، ئەگەر هیچ کێشەیەک بۆ پرۆسەکە لە فەرمانگەکانی کشتووکاڵ و تاپۆ و شارەوانییەکان دروست نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەبێت بە نووسراو پێداویستی و کەموکوڕییەکانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئیفرازکردنی زەوی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بکات، دواتر وەزارەتی شارەوانی نووسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکات، بۆ ئەوەی پارەیان بۆ تەرخان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان