
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی لەناو هاووڵاتییان زیادبووە، چەندین جۆری دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق مامەڵەی پێدەکرێت، بەڵام لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی ئیسلامەوە پەسند ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دراوی ئەلیکترۆنی پای لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی مۆبایل و ئینتەرنێت هاووڵاتییان بەشداری دەکەن و مامەڵەی پێوەدەکەن، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 60 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، لە کوردستان و عێراقیش بەکارهێنەری زۆرە، بە گوێرەی لێدوانی لیژنەی فەتوای سلێمانی، مامەڵەکردن بە دراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەر دراوێكی ئەلیكترۆنی پاڵپشتی یاسایی لەلایەن حكومەت نەبوو مامەڵەكردن پێیەوە دروست نییە، بۆیە مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەكانی وەك مامەڵەكردنە بە خۆڵ و ئاینی ئیسلام بە دروستی نازانێت.
زانیاریی زیاتر: دکتۆر محەمەد پێنجوێنی، دەڵێت، ڕووی قسەکانم تەنها لەسەر دراوی پای نیە بەڵكو هەر دراوێك، ئاینی ئیسلام پێمان دەڵێت دەبێت شتێك بێت بنەمای هەبێت و ڕاستی هەبێت و دراوەكە پشتگیریەكی یاسایی هەبێت و داوای پارەی كاش بكەیت بتوانیت پارەی كاش وەربگریت یان بیگۆریت، بە پێچەوانەوە مامەڵەكردن پێیەوە لە ئاینی ئیسلام حەرامە و ڕێگەپێدراو نیە، چونکە ئاینی ئیسلام پێمان دەڵێت لەگەڵ وەهم مامەڵە مەكەن، لەڕووی مەزهەبی شافعی مامەڵەكردن بە شتێك بنەمای نەبوو حەرامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پای دراوێكی ئەلیكترۆنییە بەشێوەیەكی سەربەخۆ و بەبێ هیچ تێچوویەك، دوای ئەوەی دراوەكە لیست كرا و كەوتە بۆرسەی دراوە ئەلیكترۆنییەكانەوە، خەڵكێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان ئێستا كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
31 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن