
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەغدا لەسەر بانگێشتی وەزیری دەرەوە بووە و وادەی سەردانەکەشی دوای هەماهەنگی پێویست لەنێوان هەردوولادا دیاری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 22-2-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، سەردانەکەی شەیبانی بە هۆکاری ئەمنیی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشتر بانگهێشتی فەرمی لەلایەن فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی سووریاوە بۆ سەردانی عێراق پێگەیشتبوو.
- شەیبانی خواستی خۆی بۆ قبووڵکردنی ئەو بانگهێشتنامەیە دەربڕی کە لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە دێت.
- وادەی سەردانەکە دوای تەواوبوونی هەماهەنگی پێویست لە نێوان هەردوولادا دیاری دەکرێت، بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشدا بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی عێراقی، شەیبانی لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆدەبێتەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوور و کردنەوەی دەروازە فەرمییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری