
محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و لۆگۆی هەردوو حیزبی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێكە گرژی كەوتووەتە نێوان محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و هەردوو حیزبی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری و لەڕێگە و شوێنی جۆراوجۆرەوە پەیامی دژ بەیەك بڵاودەكەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەدی حاجی مەحموود لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند كە حیزبە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان مانگانە 150 دەفتەر لە حكومەت وەردەگرن، ئەم لێدوانە، بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری توڕە كرد و هەریەكە و لە شوێنی خۆیەوە بە توندی وەڵامیان دایەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەڵاحەدین بابەكر، گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند كە ئەو قسەیە تۆمەتە و تەشهیریشە و لەسەر ئەو قسەیە كاكە حەمە دەدەینە داگا.
محەممەد حەكیم گوتەبێژی كۆمەڵی دادگەرییش لە وەڵامی كاكە حەمەدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەو بۆ ئەوە قسە دەكات تا خەڵك باسی بكات و پێوەی مەشغوڵ بن ئەوە ئێمە و ئەوە حكومەتی هەرێم و كابینەی نۆ بزانن یەك فلسمان وەرگرتووە؟
لە لایەکی دیکەوە: فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە یەك پەیام وەڵامی هەردوو حیزبەكە ئیسلامییەكەی داوەتەوە و دەڵێت ئاشکراکردن و وتنی چەند ڕاستییەکی شاراوە لەلایەن محەممەد حاجی مەحموودەوە بووەتە سەغڵەتبوونی هەندێک لایەن، کە ئەو بابەتانەیان لە هاووڵاتیان و ئەندام و دەنگدەرانی خۆیان شاردووەتەوە.
دەشڵێت، ئەگەر راست نییە و پارەكە وەرناگرن، فەرموو بەرپرسەکانتان سوێند بۆ ئەندامانی خۆتان بخۆن، کە بەهیچ شێوەیەک پارە لە حکومەت وەرناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان