
ئافرەتێکی بەریتانی لەکاتی بەکارهێنانی دەرزی کێش دابەزاندن، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
وڵاتی بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی دەرزی کێش دابەزاندن و لە وڵاتەکەیدا بۆ ماوەیەکی کاتی بەکارهێنانی قەدەغە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی مردن تۆمارکران.
وێنە گەورەکە: دوای تۆمارکردنی زیاتر لە 80 حاڵەتی مردن بەهۆی دەرزییەکانی 'Mounjaro' و ' ozempic' لە بەریتانیا، ئەو وڵاتە هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی ئەو دوو جۆرە دەرزیە کە بۆ چارەسەرکردنی شەکرەیە بەڵام ئێستا بۆ کێش دابەزاندن بەکاردەهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان ڕایگەیاند: تا کۆتایی مانگی یەک 82 حاڵەتی مردن بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دوو دەرمانە لە بەریتانیا تۆمار کراوە، هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی دا و ڕایگەیاند، '' هیچ دەرمانێکی کێش دابەزاندن بەبێ ڕێنمایی پزیشک بەکار نەهێنن''.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە ماوەی ڕابردوودا دەرزی دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن خەڵکی لە سەرانسەریی جیهان بەکاردەهێنرێت، بەڵام چەندین کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت چونکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکرە بەکاردێت.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی نیو ملیۆن کەس ئەم دەرمانانە لە بەریتانیا بەکاردەهێنن، و کاریگەریەکانی بریتیین لە سکچوون ، ڕشانەوە و گرژبوون یان گیرانی ڕیخۆڵە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب