
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەركردایەتیی پەیەدە
ئاڤا نیوز
ئەندامی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) ڕایدەگەیەنێت، دوای پەیامەكەی ئۆجەلان، ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ توركیا لەپێناو هێنانەدی ئاشتی، بەڵام لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكانی توركیا، هێشتا پێویستیمان بە هەڵگرتنی چەكە.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-2-2025، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوكرایەوە كە داوایكرد، پەكەكە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستێت. هاوکات ئۆجەلان ڕاشیگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەركردایەتیی پەیەدە، لەبارەی نامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند،
- هەر هەنگاوێك لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری بێت، هەنگاوێكی باشە، بەڵام پێشبینی ناكەم پارتی كرێكارانی كوردستان بەبێ دیراسەكردنی وردی پەیامەكە، چەك دابنێت.
- ساڵح موسلیم ئامادەیی پارتەكەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنی توركی دەربڕی، وتیشی تا ئەوكاتەی هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بەردەوام بێت، هەڵگرتنی چەك كارێكی پێویستە.
- چاوەڕوانی كۆنگرەی پەكەكەین، بزانین چ بڕیارێك دەدات و ئێمەش پێوە پابەند دەبین.
لەلایەكی دیكەوە: ئەندامی دەستەی سەركردایەتیی پەیەدە، ئاماژەی بەوەشكرد،
- دوای دانیشتنی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا بە نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێك تێگەیشتنی باش هەبوو بۆ بەشێك لە پرسەكان و بۆچوونمان وایە لەپێناو بەرەوپێشبردنی دۆخەكە گفتوگۆ و دانیشتنەكان بەردەوام بن.
- دانیشتنمان لەگەڵ پارتەكانی یەكگرتنی نیشتمانیش دەبێت و دوای ئەوەش لیژنەیەكی هاوبەش لە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییە كوردییەكانی سووریا پێكدەهێنین بۆ ئەوەی بە یەك پاكێج سەردانی دیمەشق بكەن و لەگەڵ حكومەتی ڕاگوزەری سووریا وتوێژ بكەن.
- "بۆچوونمان وایە چوونی كورد بە شاندێكی هاوبەش بۆ دیمەشق بۆ بەرژەوەندیی كورد باشتر و پێویستترە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان