
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، دۆخی ژیانی ئاوارەكانی نێو كەمپەكان لە سەرمای سەختی زستان لەبەرچاو بگیرێت و وەجبەی دووەمی نەوتی سپییان بەسەردا دابەش بكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق سەردانی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانی كرد و داوای كرد پرۆسەی دابەشكردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپی بەسەر كەمپەكان خێراتر بكرێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەو شەپۆلە ساردییەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پلەكانی گەرما لە زۆر شوێن گەیشتووەتە خوار سفری سەدی.
لێدوانی فەرمی: مەحما خەلیل ڕایگەیاند،
- داوای لە حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكان كردووە، پرۆسەی دابەشكردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپی بەسەر كەمپی ئاوارەكان خێراتر بكات.
- جەختی لە پێویستی نۆژەنكردنەوەی وێستگە حكومییەكانی سەر بە كۆمپانیاكە لە شارۆچكەی شنگال و شارەدێی شیمال كردووەتەوە كە ماوەیەكە تێكچوون و لەكار كەوتوون.
- لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو، هەزار سەبەتەی خۆراك بەسەر ئاوارەكانی نێو كەمپەكان دابەش دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان