
دیمەنی ئاهەنگێکی فراوانی جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی پارێزگای ئیلام ڕێگە نادەن ئاهەنگەكانی نەورۆز بەڕێوەبچن و ئەو هاووڵاتیانەش دەستگیر دەكەن كە بانگەوازیان بۆ ئاهەنگێڕان كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: وابڕیاربوو ئاهەنگەكانی نەورۆز لە چەند شوێنێكی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەبچێت و چالاكوانانی پارێزگاكەش بانگهێشتی هاووڵاتیانیان دەكرد بەشداریی لە ڕێوڕەسمەكاندا بكەن.
چی ڕوویدا: بەرپرسانی پارێزگای ئیلام کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا ڕێگە نەدەن ئاهەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەبچن و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کەوا بانگەوازیان بۆ ئەو ئاهەنگانە کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولوەهاب بەخشندە، داواکاری گشتیی ئیلام، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی فەرمان بە چاکەی ئاماژەی بەوە كردووە، بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز مۆڵەت بە هیچ لایەنێک نادەن و دەبێت ڕێزی مانگی ڕەمەزان بگیرێت و سەرپێچی لە هیچ کەسیش قبوڵ ناکەین.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لقی ئیلامی فەرماندەیی سوپای پاسداران
- هۆشداری بە دامودەزگا حکومییەکان داوە کە هیچ یەک لەوان مافی ئەوەیان نییە مۆڵەت بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز بدەن.
- لە هەوڵدان ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، کە بانگەوازیان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز بڵاوکردووەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرنەبەر.
باكگراوند: ساڵی پار لە زۆر شوێنی پارێزگای ئیلام ڕێوڕەسمی گەورە بۆ نەورۆز بەڕێوەچوون. لە رێوڕەسمێکدا لە ناوچەی کارزان زیاتر لە 60 هەزار کەس بەشدار بوون. هەروەها لە شاری بەدرە، سوپای پاسداران ڕێگەی نەدا ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێت و لە مەڵگشایش بە مەرجی بەشدارینەکردنی خانمان، ڕێگەی دا ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
31 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن