
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو لە بەغدایە و ئەمرۆ فایلی مووچەی مانگی دوو ڕادەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: شاندەکە پێکدێت لە ئەحمەد ئەکبەر، لە لیژنەی تەکنیکی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی کوردستان، موفید سەباح لە لیژنەی تەکنیکی خانەنشینی گشتی، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 11:30 دەستپێکردووە، شاندەکەی وەزارەتی دارایی وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەدەنەوە، لە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی عێراق بەشدار دەبێت و دواتر بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی دوو دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق تائێستا هیچ کێشەیەکی لەسەر نەناردنی مووچەی مانگی دوو بۆ شاندی هەرێمی کوردستان دەستنیشان نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هاوکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە کە ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو