چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
- کوردستان
- 12 ئازار

بەشێک لەو زەوییانەی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران ئامادە کراوە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک فەرمانبەر و خانەنشین لە کاتی خۆی بەهۆکاری جیاواز فریانەکەوتوون فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کردوون و ئێستا دەتوانن لەڕێگەی وەزارەتەکانیان فۆڕم بنێرن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێکە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و هەزاران فەرمانبەر و خانەنشین، ئەوانەی پێشووتر سوودمەند نەبووبن پرۆسەکە دەیانگرێتەوە. ئێستا قۆناغی سێیەمی پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هەر فەرمانبەر و خانەنشینێک فۆرمی وەرنەگرتبێت دەتوانێت لە ڕێگەی وەزارەتەکەیەوە پێشکەشی بکات، بەڵام دەبێت بسەلمێنرێت کە بە هۆکارێکی تایبەت و لۆژیکی لە وادەی خۆی نەیتوانیوە فۆرمەکە پڕبکاتەوە."
ئەمەش بزانە: ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو 01-08-2024، خزمەتیان نەبووبێت بە 8 ساڵ، ناتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە، ئەگەر پڕیشی بکەنەوە دوای وردبینی ناوەکانیان دەردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان