
ئاڤا نیوز
بەشێکی فەرمانبەران کە پێشتر خزمەتی سەربازییان هەبووە، بەهۆی کەمی خزمەتی فەرمانبەرێتییان ناتوانن خانەنشین ببن. لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن خزمەتی سەربازییەکەیان بۆ هەژمار بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەکرێن و خزمەتی سەربازییان هەیە، داوا دەکەن خزمەتەکەیان بۆ هەژمار بکرێت، چونکە بەشێکیان ساڵانی خزمەتیان ناگاتە 25 ساڵ، بەڵام خزمەتی سەربازییان هەیە دەیانەوێ لە بری ئەوە بۆیان هەژمار بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان دوو جۆر خزمەتی سەربازی هەیە، بەشێکیان خزمەتی پێشمەرگایەتییە و ئەوەی دیکەیان خزمەتی سەربازی سوپای عێراقە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گشتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت،
- "سەرجەم خانەنشینان ئەوانەی خزمەتی پێشمەرگایەتییان هەیە خزمەتەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت، بەڵام دوومەرجی هەیە، یەکەمیان گەڕانەوەی خزمەتەکە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند پەسەند کرابێت، دووەمیش لێبڕینی خانەنشینی دابێت."
- ئەگەر پێشمەرگەیەک بیەوێت خزمەتە سەربازییەکەی بۆ بگەڕیتەوە، دەبێت پشتگیرییەک لە یەکەکانی 70 یان 80 بباتە وەزارەتی پێشمەرگە، تا دوای پێداچوونەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، لەوێش لیژنەیەکی تایبەتمەند هەیە ئەگەر پەسەندی بکات، دۆسیەکەی دێتە خانەنشینی و خزمەتەکەی بۆ دەچێتە سەر.
- ئەو خانەنشینانەی کە دەیانەوێ خزمەتی سەربازیی سوپای عێراقیان بۆ هەژمار بکرێت، ئەوانەی لە ساڵی 2007ـەوە تاوەکو 2018 لێبڕینی خانەنشینییان داوە، بۆیان هەژمار دەکرێت و هەر کەسێکیش نەیدابێت، ئەوا خزمەتەکەی لێوەرناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان