بڕیارێكی دەستەی بەرزەفتكردن پلەی وەزیفی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ڕێكدەخاتەوە
- کوردستان
- 17 ئازار

ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە دەست ئاڤا کەوتووە، زانکۆکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن پلە و پلەبەندی وەزیفیان بەوشێوەیە داوا بکەن کە لە یاسادا هاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بڕیارێکی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران سەر بە ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان، بڕوانامەی باڵا لە پسپۆڕییەکانی خۆیاندا بەدەستدەهێنن، ئەوا پێویستە بەپێی بڕوانامەکەی پلە و مووچەی بۆ خەرج بکرێت، بەو پێیەی بە پلەبەرزکردنەوە دانانرێت.
نووسراوی فەرمی: دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بە ڕێنمایی ژمارە 11ـی ساڵی 2016 داوە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە کە لە وەزارەتی دارایی دەرچووە، بە نایاسایی ئەژمارکردووە.
هۆکارە زانراوەکان: دەستە دادوەرییەکە پشتی بەوە بەستووە کە هیچ بەشێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە دەقی یاسا بە ڕێنمایی و بڕیارێک ڕابگیرێت، بەو پێیەی لەڕووی پلەبەندییەوە ڕێنمایی لە یاسا نزمترە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەپێی یاسا هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و بەکالۆریۆسی شەش ساڵی، لە یەکەم دامەزراندنیان بە فەرمانبەری پلە شەش مەرتەبە 3 هەژمار دەکرێن بە مووچەی بنەڕەتی 374 هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆراش بە فەرمانبەری پلە 5 مەرتەبە 3 ئەژماردەکرێن بە مووچەی بنەڕەتی 443 هەزار دینار. لەو چوارچێوەیەشدا هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک هەڵگری بڕوانامەی باڵا بوو، ئەگەر پلەکەی بەپێی یاسا دانەنرابوو، ئەوا پێویستە لەسەر فەرمانگەکەی پلەکەی بەو شێوەیە لێبکات.
بۆچی گرنگە: پاڵپشت بەم بڕیارەی دەستەى بەزرەفتکردنى فەرمانبەرانى هەرێم، مامۆستایانی زانکۆ دەتوانن داواکارى پێشکەش بە فەرمانگەکەیان بکەن بۆ هەموارکردنەوەى مووچە و پلەکانیان بەپێی ئەو لیستە، لەئەگەری ڕەتکردنەوەی داواکانیان، دەتوانن لەڕێگەی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، داوا تۆماربکەن و لەڕێگەی یاسا بە مافی خۆیان بگەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان