عێراق: گرووپێکی لە یاسا دەرچوو هەوڵی ڕفاندنی هاووڵاتییەکیان لە شنگال دا
- کوردستان
- 19 ئازار

دیمەنی گۆشەیەکی سەنتەری شنگال - سەربازێکی عێراق
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕزگارکردنی هاووڵاتییەکی لە دەست "گرووپێکی لە یاسا دەرچوو" لە قەزای شنگال ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوو لە تۆمەتبارەکان برینداربوون و پێنج کەسیش کە دەستیان لە ڕفاندنەکە هەبووە دەستگیرکراون.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو شنگال دۆخێکی نائارامی بەخۆیەوە بینی و شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپیکی چەکداریی هێزەکانی بهرخۆدانی شنگال (یهپهشه) و سوپای عێراق ڕوویدا و بە هۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی شانەی ئەمنیی عێراق:
- گرووپێکی لە یاسا دەرچوو لە قەزای شنگال هاوڵاتییەکیان ڕفاند، کە دوو ئۆتۆمبێلیان بەکارهێنا، ڕاستەوخۆ دوای ڕفاندنەکە، هێزە ئەمنییەکان لە فیرقەی 20ی سوپای عێراق، پۆلیسی شنگال دەستیان بە ڕاوەدوونانی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە کرد، هاوکات گەماڕۆی تەواوی ناوچەکەیان دا.
- دوای دانانی ژمارەیەک خاڵی پشکنین لەکاتی ڕاوەدوونانیاندا، ئەم چەکدارە لە یاسا دەرچووانە نارنجۆکێکیان بۆ ئۆتۆمبێلی هێزەکانمان هەڵدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی هێزەکانمان بە سووکی برینداربوون، هاوکات هێزە ئەمنییەکانمان توانییان دوو لە ڕفێنەرەکان بریندار بکەن کە برینی یەکێکیان سەختە، هاوکات پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردن کە بەشدارییان لە ڕفاندنەکەدا کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو شنگالەوە دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، شەوی ڕابردوو چەکدارانی یەبەشە چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی ئێزدی و ڕفاندوویانە، دواتر کەسوکاری گەنجەکە، هاواری خۆیان دەگەیەنە سوپای عێراق.
لە لایەکی دیکە: جەهوەر عەلی بەگ، جێگری میرێ ئێزدیان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی گەنجەکی ئێزدی لەلایەن یەبەشەوە ڕفێندراوە بەهۆیەوە ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە دروستبووە و داواش دەکات سەروماڵی کوردانی ئێزدی بپارێزرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
27 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان