
د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆر، پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات و داوایەکیش ئاراستەی سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پەیامێکی د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی بڵاوکردەوە:
٠ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردمان و سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکەین و هیوادارین ئەم بۆنە بە چاکە و خۆشی و بەرەکەتەوە بگەڕێتەوە بۆ گەلەکەمان خۆشی باڵ بکێشێ بە سەرتاسەری وڵاتدا .
٠ داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز هێمای قارەمانێتی و ڕزگاربوون و تێکۆشان و سەرکەوتنی مافە بەسەر ناهەقدا و هەروەها مژدەی ڕۆژێکی نوێ و سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە.
٠ لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی نەورۆزدا پەیامی نیشتمانی خۆمان دووپات دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز بکەن و کۆڵەکەکانی سیستەمی دیموکراسی پتەو بکەن و پاراستنی ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ و دەستکەوتەکان و پشتیوانیکردن لە دامەزراوە دەستوورییەکان و دەزگاکانی یاسادانان و دادوەری و جێبەجێکردن بکەنە پێشەنگی کاریان و بەوەش بەشداری لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی گەشەپێدان لە وڵاتدا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات