لە ڕۆژانی نەورۆز هاتووچۆی بارهەڵگەرەكان لە ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەكان قەدەغەیە
- کوردستان
- 20 ئازار

دیمەنی بارهەڵگرەکان لەسەیرانگاکان. وێنە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەپێناو ڕێكخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی لەناوچە گەشتیارییەكان لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، هاتووچۆی هەولێر بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی بارهەڵگرە قەبارە گەورەكانی دەركرد لەو ڕێگەوبانانەی كە دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەكان.
وێنە گەورەكە: ساڵانە لە ڕۆژانی پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا لە 21، 22 و 23ـی ئادار، ژمارەیەكی زۆری هاونیشتمانیان سەردانی سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەهۆیەوە قەرەباڵغی لە شەقامەكان دروست دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكاتەوە كە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو ڕێكخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قەبارە گەورە لە كاتژمێر 7ـی بەیانی تاوەكو 12ـی شەو، لەو ڕێگانەی دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەكان تا پشووی جەژن كۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات