
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە سەنعای پایتەختی یەمەنە و نامەیەکی ئاڵوگۆڕی نێوان ئێران و ئەمریکای پێیە تاوەکو بیداتە بەرپرسانی سەنعا.
وێنە گەورەکە: هاوتا لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە پێکدادانی ئەمریکا و یەمەن، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، بە سەردانێکی لە ناکاو لە سەنعای پایتەختی یەمەنە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکەن، عادل عەبدولمەهدی لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە سەنعایە و هەوڵدەدات گرژییەکانی دەریای سوور کەمبکاتەوە، نامەیەکی ئاڵوگۆڕی لە نێوان ئەمریکا و ئێران پێیە و بە بەرپرسانی سەنعای دەدات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن عەبدولڕەحمان ئاهنۆمی فەرماندی حوسییەکان بڵاوکراوەتەوە، عادل عەبدولمەهدی لە سەنعایە، بەڵام میدیاکانی سەر بە حوسییەکان هیچ شتێکیان لەبارەی ئەو سەردانەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سەردانە ئەگەری دانووستانە ناڕەگەیندراوەکانی نێوان لایەنە نێودەوڵەتییەکان پشتڕاست دەکاتەوە، بە تایبەت پێشووتر ڕۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، کە ئێران نامەیەکی زارەکی لە ڕێگەی نێردراوێکییەوە بۆ حوسییەکان ناردووە، کە پێشنیازی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دەریای سوور لە خۆدەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات؛ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق قبووڵکراو نییە