بەهاوکاری هەواڵگریی عێراق تۆڕێکی پارەدارکردنی داعش لە ئەفریقا دەستگیردەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دەستگیرکردنی ژمارەیەک داعشی ئەفریقی - وێنەی ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی عێراق دەڵێت، دوای چاودێریکردنی تۆڕەکانی پارەدارکردنی داعش لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هاوبەشیپێکردنی جووڵەکانیان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان، لە وڵاتانی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەو تۆڕانە دەستیپێکردووە کە هاوکاری ڕێکخراوەکە بوون و پلانی هێرشی چەکدارییشیان هەبووە.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی و جموجۆڵەکانی داعش هۆشداری بە عێراقدا لەوەی گرووپەکە هێشتا چالاکە و بۆشاییە ئەمنییەکان دەقۆزێتەوە، ئاشکراشیکرد هەڕەشەی ڕێکخراوەکە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەردەوامە و لەهەندێک ناوچەش وەک ئەفریقا جووڵەکانیان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگریی عێراق بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتان و بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، تۆڕێکی سەرەکی پارەدارکردنی داعش و لێپرسراوی گواستنەوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەنێوان وڵاتان دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی 2023 لە پارێزگای کەرکووک تۆڕێکی سەر بە داعش بە ئامانج گیران کە بەرپرس بوون لە پارەدارکردنی شانە نوستووەکان، لەسەر بنەمای چاودێری تۆڕەکانی ناوعێراق و دەرەوەش کە بەمەبەستیان پشتیوانی دارایی داعش و ئەنجامدانی هێرش لە وڵاتانی ئەوروپا و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی عێراق لەدەرەوە بووە، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا تۆڕەکانی داعش لە وڵاتانی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا دەستگیرکران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی ئەفریقاوە، ئێستا داعش زۆرترین چالاکی چڕی لە ئاستی جیهانیدا لەو ناوچەیەدا هەیە، بەتایبەت لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و ناوچەی ساحل ڕووبەڕووی هەڕەشەی تووند دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن