کۆمیسیۆن 53 کاندیدی دیکە لە کێبەڕکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن 53 کاندیدی دیکە لە کێبەڕکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە

سندووقی دەنگدان - نەخشەی عێراق - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستێکی نوێی کاندیدانی دوورخراوەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی نەبوونی مەرجی "باشی ڕەوشت" و هەندێکیان یاسای لێپێچینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە، دوورخراونەتەوە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بکرێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.

بەڵگەنامەی فەرمی: بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرچووە و وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، کۆمیسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی 53 کاندیدی نوێی داوە.

لە لایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆن بڕیاری گەڕاندنەوەی 27 کاندیدی بۆ کێبڕکێکە داوە، چونکە بەپێی قسەی خۆیان، پێشێلی هیچ کام لە بڕگە و مەرجەکانی یاسای هەڵبژاردنەکانیان نەکردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ