
بینای پەرلەمانی عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سێ هاوپەیمانێتی سوننەکانی عێراق (سیادە، عەزم، حەسم) سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر دەکەن، دوای ئەوەی محەممەد حەلبووسی بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق دوورخرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاریکردنی سالم عیساوی پاش کۆبوونەوەی چڕ و درێژخایەنی شەوی هەینی لەسەر شەممەی سوننەکان بوو، دواجار لەسەر بەربژێرکردنی عیساوی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە ڕێککەوتن.
زانیاریی زیاتر: سوننەکان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانیان کردووە و هەرسێ سەرکردەکەیان (خەمیس خەنجەر، موسەنا سامەڕائی، سابت عەباسی) واژۆیان کردووە، زانیارییان لەبارەی سالم عیساوی نووسیوە و داواشیان کردووە پەلە بکرێت لە ڕێکخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە.
باکگراوند: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە 21 ی تشرینی دووەمی 2023 کۆتایی بە ئەندامیەتی محەممەد حەلبووسی هێنا، دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق کە "باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە" لە عێراق لە تشرینی دووەمی 2023 لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتار لەیس دلێمی کۆتایی بە ئەندامیەتی حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق هێنا، لەیس، حەلبووسی بە ساختەکردنی نوسراوی دەستلەکارکێشانەوەی تۆمەتبارکردبوو.
بۆچی گرنگە: لەوکاتەوەی حەلبووسی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخراوەتەوە، پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە و زۆرێک لەو بابەتانەی پەیوەستن بە ژیانی خەڵکەوە دانیشتنیان لەبارەوە نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە