
گوژمەیەک لە دیناری عێڕاقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو
ئاڤا نیوز
وەزیزی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت: بۆیە عێراق کێشەی نەختینەی هەیە، چونکە نزیکەی 80 ترلیۆن دینار لە ماڵی هاووڵاتییانی عێراقی هەڵگیراوە کە ئەم پارەیە نووستووە و ناهێنرێتە بازاڕ.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە کەمبوونەوەی پارەی نەختینە لە بانکەکانی عێراق دەستیپێکردووە و شارەزایانی ئابووری عێراق چەندین هۆکارییان دەستنیشانکردووە.
لێدوانی فەرمی: بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی وتووە، ئەو پارەیەی لە عێراق تا ئێستا چاپکراوە 120 ترلیۆن دینارە. لەو بڕە تەنیا 23 ترلیۆن دیناری لە جوڵەی بازاڕ و بانکەکانە، ئەوەی دیکە کە دەکاتە %80ـی کۆی پارەی عێراق لە ماڵی هاووڵاتییان و لە قاسەکان هەڵگیراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەنگین ڕێکانی دەڵێت: عێراق بەدەست بودجەیەکی زەبەلاحی بەکاربردنەوە دەناڵێنێت، ئەو پارەیەی حکومەت هەیەتی دەڕوات بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی، کرێی هاوردەکردنی کارەبا، دەرهێنانی نەوت، بەشەخۆراکی مانگانە، کڕینی دەرمان، وەزارەت و پارێزگاکان.
چارەسەرەکان بەمشێوەیە: وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت: پێویستە عێراق قۆناغێکی نوێی ئابووری دەستپێبکات، تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت، عێراق دەرفەتی باشی لەبەردەستە بۆ سەرکەوتن، یەکەمجار دەبێت ئەوە لە مێشکی هاوڵاتییانی عێراق دوور بخرێتەوە کە پشت بە دامەزراندن ببەستن، بەڵکو دەبێت بچن بەرەو کەرتی تایبەت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان