داوا دەکرێت دەرماڵەی مەترسی بە ڕێژەی 20% بۆ پیشەگەرانی پزیشکی زیاد بکرێت
- تەندروستی
- 23 ئازار

ژمارەیەک پزیشک لەکاتی چارەسەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، بە ڕێژەی 20% دەرماڵە بۆ ئەو پزیشک و کارمەندانە زیاد بکات کە دەوامەکانیان لەو شوێنانەیە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.
نووسراوی فەرمی: ساڵح مەهدی حەسناوی، وهزیری تهندروستیی عێراق نووسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، دهرماڵهی مهترسی بۆ پزیشكان بهڕێژەی 20% زیاد بکات.
زانیاریی زیاتر: پێشتر عەلا مالیکی، سەرۆکی سەندیکای پیشە تەندروستییەکان ئەو داوایەی ئاڕاستەی وەزیری تەندروستیی عێراق کردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە عێراق ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە، لەوانەش؛ کەمیی مووچە و خراپی بارودۆخی نەخۆشخانەکان بەم هۆیەوەش چەندین جار خۆپێشاندانیان کردووە و ناڕازیین لە حکومەتی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب