ئاڤا نیوز
لە عەلوەی کەلار کەسێک پارەی ژمارەیەک دووکاندار دەبات و دیارنامێنێت، دوکاندارێکی عەلوەکەش دەڵێت، "کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە".
چیرۆکی سەرەکی: کەسێک بەناوی حسام عواد غێدان کە ناسراوە بە 'حسام شارەبانی'، ماوەی چوار ساڵە بۆ کڕین و گواستنەوەی سەوزە و میوە بۆ عەلوەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، چووەتە عەلوەی کەلار و لە دوکاندارەکان پێداویستییەکانی بە قەرز کڕیوە، دواتر کە عەلوەی ئەو شارانە پارەیان بۆ ڕەوانە کردووە، حسام شارەبانی ڕادەستی دووکاندارەکانی کردووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازبووە و پابەندی گەڕانەوەی قەرزەکان لە کاتی خۆیدا نەبووە، ئێستا 400 ملیۆن دینار قەرزی دووکاندارەکانی لایە و موبایلی داخستووە.
زانیاریی تایبەت: دووکاندارێکی عەلوەی کەلار بە ئاڤا میدیای وت، چوار ساڵە حسام شارەبانی لەبەرامبەر گواستنەوەی بارەکان بڕی 100 بۆ 150 هەزار دینار کە وەریدەگرێت، دێتە عەلوەی کەلار و پێداویستی بۆ عەلوەکانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکڕێت و بۆیان دەگوازێتەوە، ئەگەر لەو عەلوانە پارەی پێنەدەن ئەوا ئەم ئیفلاس دەکات و ناتوانێت پارە بۆ دووکاندارەکان بگەڕێنێتەوە، هەر ئەمەش هۆکاری داخستنی ژمارەی موبایلەکەیەتی، پێشتریش چەندین حاڵەتی لەو جۆرە لە ناو عەلوە ڕوویداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەوتەی ئەو دووکاندارەی عەلوەی کەلار، ئەو 400 ملیۆن دینارە هی نزیکەی 20 دووکاندارە، دووکاندار هەیە بە بەهای 70 ملیۆن دینار، 45 ملیۆن دینار، 35 ملیۆن دینار سەوزە و میوەی پێداوە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا دووکاندارەکان سکاڵایان لەسەر حسام شارەبانی تۆمار نەکردووە؛ دووکاندارەکەی عەلوەی کەلار لەوبارەیەوە دەڵێت، "ناتوانین سکاڵا تۆمار بکەین، دەبێت بە شێوازی عەشایەری چارەسەر بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان