ئاڤا نیوز
لە پارێزگای هەڵەبجە ناوی زیاتر لە سێ هەزار و 500 فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی گەڕانەوەی ناوی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ شارەوانییەکان بەردەوامی هەیە. پێشتریش دەیان هەزار پارچە زەوی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە.
لێدوانی فەرمی: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤای وت، "هەفتەی ڕابردوو ناوەکان گەڕاونەتەوە شارەوانییەکەیان، ڕۆژی ڕابردووش ناوی ژمارەیەکی دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، دوای جەژن وەریان دەگرینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت داوامان کرد دابەشکردنی زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە بکەوێتە دوای تەواوبوونی ماستەرپلان، بەڵام وەزارەت پێی باشە پرۆسەکە بەردەوام بێت؛ لەبەر ئەوەی ئامانجەکە ئەوەیە هەموو فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بە یەک ئاست سوودمەند بن". سەلام بیلال وادەڵێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵەبجە سێ زۆن دیاریکراوە بۆ دابەشکردنی زەوی، ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێت لە سنووری عەبابەیلێ، بامۆک و دەورووبەری زەمەقی دەبێت.
خاڵە نەرێنییەکان: ئەو زەوییانەی لە بەرنامەیە بخرێنە سەر سنووری شارەوانی، زێدەڕۆیی زۆریان لەسەر کراوە، ئەمەش گرفتی دروست کردووە.
لەلایەکی دیکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ ئەو پرۆسەیە، بەڵام هێشتا فەرمانی خەرجکردنی پارەکە نەگەڕاوەتەوە و لەسەر ئەرکی شارەوانی کارەکان ڕایی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان