
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق كۆكن لەسەر ئەوەی لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق ڕێگە بە تێپەڕاندنی هیچ پڕۆژەیاسایەك نادەن تا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر نەدرێت، ڕێگەش نادەن هیچ پڕۆژەیاسایێكی دیكەی لەگەڵدا دابندرێت.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەبێ جیاوازی پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان گەیاندووەتە قۆناغێكی زۆرباش و "ئێمەش وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان خستوومانەتە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان".
چی ڕوویدا: بەشێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق بەبیانووی هەبوونی پرۆژەیاسای حەشد لەنێو كارنامەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، ئەو بیانووەش دەبڕین و لەدانیشتنی داهاتوو بابەتی هەڵەبجە بە تەنها لە بەرنامەی كار دادەنرێت و هیچ پڕۆژەیەكی دیكەی لەگەڵدا دانانرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیارمانداوە كە ئەگەر کۆبوونەوەی ئەمشەو بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمانی عێراق ناکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
49 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان