ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی و فەرمانبەر و پێشمەرگە بەهۆی ئەوەی کە پێشتر زەویی سندوقییان وەرگرتووە، تا ئێستا نازانن زەوییان پێدەدرێت یان نا. ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو خاوەن زەوییە سندووقییان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەپێدان لەسەر زەوی سندووقی بە هاووڵاتییان درا، ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر و هاووڵاتیی و پێشمەرگە بەهۆی ئەم بڕیارە بوونە خاوەنی خانوو و لە کرێچیەتی ڕزگاریان بوو، دوای بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا ئەو کەسانەی زەویی سندووقییان کردووە بە خانوو، پرسیاریان هەیە ئایا بە سوومەند هەژمار دەکرێن یان دەتوانن زەوی فەرمانبەری وەربگرن؟
لێدوانی فەرمی: بزرۆ زیاد، بەڕێوەبەری خانوبەرەی میری لە پارێزگای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، هاووڵاتییەکی زۆر لەسەر ئەم بابەتە سەردانمان دەکەن، بڕیاری سوومەند بوون یان سوومەند نەبوون لە دەستی وەزارەتی شارەوانییە، بۆیە داوامان لە وەزارەت کردووە ڕوونکردنەوەمان لەسەر ئەم بابەتە پێبدات.
لەلایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم بابەتە نوێ دەبێت بڕیاری تابیەتی بۆ دەربچێت، "نووسراو بۆ وەزارەتی شارەوانی دەکەین وەزارەتی شارەوانیش نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت، ئەو کات بەرچاومان ڕوون دەبێت، ئەو کەسانە بە سوومەند هەژمار دەکرێن یان نا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان