ئاڤا نیوز
بەهۆی قەیرانی داراییەوە، دوو ساڵە پڕۆژەی تەواوکردنی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بە نیوەناچڵی لە پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکانی هەرێمی کوردستان وەستاوە. ئاڤا لەسەر داوای ژمارەیەک کرێنشین بەدواداچوونی بۆ ئەو کێشەیە کرد.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2021 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی 9 هەزار و 4 یەکە بە قیستی درێژخایەن بەسەر کرێنشینان بڵاو کردەوە. لە 68 هەزار کەس تەنیا 26 هەزار کەس فۆڕمەکەیان بە دروستی پڕ کردبووەوە و کۆدیان بۆ هاتەوە، بەڵام تا ئێستاش تیروپشک نەکراوە.
هۆکارە زانراوەکان: کە دەست بە دروستکردنی شووقە و یەکەکان کرا، وەبەرهێنەرەکان بە نیوەچڵی بەجێیان هێشت، چونکە یەکەکان بە قیستی 20 بۆ 25 ساڵی بوون و وەبەرهێنەرانیش قازانجی کەمیان دەکرد.
لێدوانی فەرمی: زانا عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لەبەر ئامادەنەبوونی وەبەرهێنەران، یەکەی کرێنشینان وەستا، بۆیە نووسراومان بۆ وەزارەتی پلاندانان کردووە تا بودجەیەکمان لەسەر بودجەی 2025ی حکومەت بۆ تەرخان بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی شووقە و یەکەکان و ڕازیکردنی وەبەرهێنەران."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: تەواوکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەست پێدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرفتەکەوە دەڵێت، نووسراومان بۆ وەزارەتی پلاندانان کردووە بودجەیەکمان بۆ تەرخان بکرێت. هاوکات وەزارەتەکە دەشڵێت، یەکەکان بە قیستی 20 بۆ 25 ساڵ دەدرێن بە کرێنشینان، بەهۆی کەمیی قازانجیش وەبەرهێنەران پڕۆژەکە وەرناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان