
کارکردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە. وێنە؛ پاریزگای هەولیر
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە بەردەوامە، پارێزگاری هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت 'دەست بە قۆناغی چوارەمی ڕێگاکە کراوە'.
وێنەگەورەکە: ڕێگای هەولێر – کۆیە ناوەندێکی گرنگ و ستراتیژییە لە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، بڕیار بوو ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام چەند ساڵێکە بە هۆکاری جیاواز کاری تێدا نەکراوە، لە کابینەی نۆیەم بڕیاری تەواوکردنی درا و ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیویەتی، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارکردن لە جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکردەوە، هەروەها کارەکانی پڕۆژەکەش زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچن.
زانیاریی زیاتر: سێ قۆناغی پڕۆژەکە تەواو بووە، ئێستا بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕی 560 ملیار دینار بۆ قۆناغی چوارەمی پڕۆژەکە تەرخان کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە زیاتر لە 100 ئامێری جۆراو جۆر لەگەڵ ستافی ئەندازیاری بۆ ماوەی هەشت تا 10 کاتژمێر کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن.
بۆچی گرنگە: جووتسایدی هەولێر - کۆیە جگە لەوەی ڕێگایەکی ستراتیژیی دەبێت، هاوکات ئاسانکاری زۆر بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان لەنێوان شارەکانی هەولێر و سلێمانی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات