ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: بڕیارەکەی ترەمپ کاریگەری لەسەر کوردستان و عێراق نابێت
- بزنس
- 5 نیسان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕێژەی باج بەسەر وڵاتان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا کەرتی نەوت و غاز و بەرهەمەکانیان ناگرێتەوە، ئەوەش مانای وایە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق نابێت.
وێنە گەورەکە: 2ی نیسان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەکەش هەر کاڵایەکی عێراقی هەناردەی ئەمریکا بکرێت بەڕێژەی 39% باجی دەخرێتەسەر.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا کەرتی نەوت و غاز ناگرێتەوە، ئەوەش مانای وایە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق نابێت.
- جگە لە نەوتیش، ئێمە بەرهەمێکی ئەوتۆ هەناردەی ئەمریکا ناکەین تا بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان دروستبکات.
- ساڵانە تەنیا بە بەهای پێنج ملیار دۆلار نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەین و بازاری ئەو وڵاتە بۆ ساغکردنەوەی نەوت بەراورد بە چین و هیندستان، بۆ عێراق بازارێکی لاوەکییە.
- بڕیارەکەی ترەمپ هیچ کاریگەریی ئەوتۆ لەسەر ئارامی بازرگانیی و ئابووری عێراق درووست ناکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو