هەزاران مامەڵەی وەرگرتنی زەوی گەیشتووەتە شارەوانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان
- کوردستان
- 6 نیسان

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوایان لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان کردووە لەزووترین کاتدا وێنەیەک لە کارتی نیشتمانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانەبکەن کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە.
وێنە گەورەکە: قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا لیستی ناوی نزیکەی 55 هەزار فەرمانبەر و هێزەکانی ناوخۆ و خانەنشینان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، ئەو وەزارەتەش دوای وردبینی و ڕێکخستنی فۆرمەکان ڕەوانەی شارەوانییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوایان لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی سەرجەم دامودەزگانی سنووری خۆیان کردووە لەزووترین کاتدا وێنەیەک لە کارتی نیشتمانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە، ئەوەش بەمەبەستی وردبینیکردن بۆ ناوی دەرچووان بۆ پێدانی زەوی بۆ جیاکردنەوەی ناوە دووبارەکان لەلایەک و دەرهێنانی ناوی ئەو کەسانەی پێشتر لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، دەستمان کردووە بە ڕەوانەکردنی مامەڵەکان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەکان بەگوێرەی شوێنی نیشتەجێبوون و کارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ناوی دەرچووان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان