جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 11 ئازار

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: سەرچاوە: 1001iraqithoughts
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی، دەیەوێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی بدۆزێتەوە و جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی له مانگی 11ی ساڵی 2023 ەوە ئهنجوومهنی نوێنهران عێراق بێ سەرۆکە، پۆستەکە بەرکەوتەی پێکهاتەی سوننەیە و تاوەكو ئێستاش لایەنەکان لهسهر كاندیدهكانیان ناكۆكن و ئامادهنین سازش بۆ یهكتر بکەن.
چی ڕوودەدات: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دهنگ بڕگەیەک بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ زیادکرا لهبارهی هەموارکردنەوەی پهیڕهوی ناوخۆ. هەموارەکە دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکاتەوە، دەرگای خۆپاڵاوتن سەرلەنوێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لایهنه سوننهكان بتوانن کاندیدەکانیان بگۆڕن.
لێدوان فهرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق به ئاڤا نیوزی گوت: هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ ئەوەیە سەرۆکی ئهنجوومهن بە زۆرینەی ڕەها هەڵبژێردرێت و کۆتایی بەو گرێکوێرەیە بهێنرێت.
بۆچی گرنگه: دوای هەڵبژاردنی سەرۆک، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاستهخۆ گفتوگۆ لەبارەی ههردوو پرۆژەیاسای بودجهی 2024 و پرۆژەیاسای نهوت گاز دەکات کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستانەوە.
باکگراوند: پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجووومەنی نوێنەرانی عێراق لە گەڕی دووەم پەکخرا، کاتێک هەردوو بەربژێر شهعلان كرەیم (لەلایەن محهممهد حهلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تهقهدووم پشگیری دەکرێت )و سالم عیساوی (لەلایەن خهمیس خهنجهر، سهرۆكی هاوپهیمانیی سیاده پشتگیری دەکرێت) بۆ گەڕی دووەم مانەوە و تاوەکو ئێستاش دانیشتنەکە نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە