وەزارەتی دارایی و ئابووری دەسەڵات بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی شۆڕدەکاتەوە
- بزنس
- 7 نیسان

دوو کارمەندی بەڕێوەبرایەتی گشتیی خانەنشینی لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لەپێناو کارئاسانی و زوو ڕایکردنی مامەڵەی خانەنشینی، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەسەڵات بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی شارەکان شۆڕدەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی زۆری ناڕەزایەتیی ئەو کەسانەی تازە خانەنشین بوون چونکە مامەڵەکانیان زۆر دواکەوتووە.
زانیاری تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاوات شێخ جەناب، فەرمانی بە نووسراوێک دەرکردووە، کە دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بۆ ڕایکردنی مامەڵەی خانەنشینان بدرێت.
-نووسراوێکی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووریی دەرچووە، کە گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێکراوە، تێدا دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەرایەتییەکان داوە مامەڵەی خانەنشینان ڕای بکەن و نەینێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، جگە لە مامەڵەی وەزیر و بریکارەکان و بەڕێوەبەرەگشتییەکان و پلە تایبەتەکان و ئەو کەسانەی هەژماری ڕاژەیان هەیە و تەوقیفاتی خانەنشینیان نەداوە.
-مامەڵەی وەزیر و بریکارەکان و بەڕێوەبەرەگشتییەکان و ئەو کەسانەی هەژماری ڕاژەیان هەیە و تەوقیفاتی خانەنشینیان نەداوە، دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی ئیشەکانی تەواودەبن و فەرمانی خانەنشینی بۆ دەردەچێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت، ئەو کاتە دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی ئەو شارە و داخلی مووچەی دەکەن.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارانەی دراون ئاسانکاری بۆ ئەو خانەنشینانە دەکات، لە شارەکانی خۆیان مامەڵەکانیان بۆ بکرێت و ناچار نەبێتن بچێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە هەولێر و چەند مانگێک چاوەڕوانی تەواوکردنی مامەڵەکانیابن.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە نووسراوەکان لە مانگی 2 و 3ی ئەمساڵ دەرچوون، بەڵام تاوەکو ئێستا لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی شارەکان دەسەڵاتەکانیان بەکارنەهێناوە و کاریان بە نووسراوەکان نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو