
دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆری ماتۆڕسکیل
ئاڤا نیوز
تەنیا لەماوەی یەک هەفتەدا، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نزیکەی 70 برینداری ڕووداوی ماتۆڕسکیل تۆمار کراون و نەخۆشخانەکە هۆشداری زیادبوونی ڕووداوەکان دەدات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گەورەبوونی شاری هەولێر و زیادبوونی کۆمپانیاکانی گەیاندنی خێرا (دیلیڤەری) هاوکات هەرزانی و ئاسانی بەکارهێنانی، ژمارەی ماتۆڕسکیل زیادیان کردووە و لەگەڵیشیدا ڕووداوەکانیش زیادیان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر ڕایگەیاند، لەماوەی حەوت ڕۆژی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 68 حاڵەتی ڕووداوی ماتۆڕسکیل تۆمار کراون و بەشێکی بەرچاویان ڕووداوی سەخت بوون. نەخۆشخانەکە هۆشداری لە زیادبوونی ئامارەکانی ڕووداوەکانی ماتۆڕسکیل دەدات و داوا دەکات ڕێکاری توند بەرامبەر ماتۆڕسواران بگیرێتەبەر، بە تایبەت ماتۆڕسکیلی دیلیڤەری.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەوە هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا دەست پێ دەکەین، هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمار نەکرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت. هاوکات سەرجەم کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردنی خێرا پابەند کراون دەبێت ئەو ماتۆڕسکیلانەی بەکاردەهێنرێن بۆ گەیاندنی خواردن تۆمار کراوبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان