
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنفڕانسی "سەکۆی وەبەرهێنانی پێشەنگەکانی جیهان
ئاڤا نیوز
دووەم ڕۆژە لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات کۆنفڕانسی "سەکۆی وەبەرهێنانی پێشەنگەکانی جیهان" بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسەکەیە و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش قسەکەری مێزگردێک دەبێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستبەرکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەرتی وەبەرهێنان بایەخێکی دیکەی وەرگرتووە و ئێستا جگە لە ناوخۆ، دەستەی وەبەرهێنان بەشداری کارای لە کۆنفرانسە جیهانییەکانیش هەیە.
زانیاریی پەیامنێر: د.مستەفا حەسەن، نێردراوی ئاڤا بۆ کۆنفرانسەکە دەڵێت: ئەمڕۆ جگە لە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان. د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی ADNES بەشداری مێزگردێک دەبێت کە چەندین وەزیری وڵاتان بەشداری دەکەن و تەوەری مێزگردەکە "جیهانگیری نوێ: دروستکردنی پرد، دروستکردنی سامان"ە.
لەلایەکی دیکەوە: شوان زراری، وەبەرهێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسەکە دەڵێت: هەوڵەکە ئەوەیە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، زیاتر تێکەڵی لەگەڵ وەبەرهێنەری بیانی دروست بکەین. هاوکات ئەو نەخشەیەی لە دەستەی وەبەرهێنان هەیە و لە دەستەی وەبەرهێنانە نیشانی وەبەرهێنەرانی بیانی بدەین، ئامانجەکە بەهێزکردنی ئابووری کوردستانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ تیمی هەژماری من و کۆمەڵێک وەبەرهێن و سەرمایەدار بە سەکۆی "کوردستان پاڤلیۆن" بەشداری کۆنفڕانسەکەیان کردووە. دوێنێ کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەکە لە (ئینڤێست عومان، خەلیج و ئیمارات، ڕووسیا، عەجمان و کۆمەڵیک کۆمپانیای نێودەوڵەتی) ئەنجام دراوە و لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد، پیشەسازی، خۆراک و کشتوکاڵ و کەرتی بانکی گفتوگۆ کراوە.
ئەمەش بزانە: کۆنفڕانسی ئەمساڵی ئەبوزەبی لە هەشت هۆڵی گەورە بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە 180 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە، 12 هەزار پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند و گەورە لە کۆنفڕانسەکە دەخرێنەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان