
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی کوردستان بۆ خێراترکردنی تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ ڕێکارێکی نوێ دەگرێتەوە بەر، بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا سەرجەمیان لە لیستی مووچە جێگە بکرێنەوە و مووچەی ئەو مانگانەش وەرگرن کە تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 1964 لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان لە 25 هەزار كەس زیاترە، خانەنشین بوون، بەڵام تائێستا مامەڵەی بەشێکی زۆریان تەواونەکراوە و چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤای گوت، "جگە لەوەی هەر 14 بەڕێوەبەرایەتییەکەی خانەنشینی دەسەڵاتیان هەیە لای خۆیان مامەڵەکان تەواو بکەن، ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی پێویستیان بە کارمەندە بۆیان دابینکراوە، لەوانە خانەنشینی یەک و دووی هەولێر، تا لەماوەیەکی کەمدا مامەڵەی زۆرترین خانەنشین تەواو بکرێت."
ئەمەش بزانە: بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە ڕێککەوتی 23-11-2022، لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراق دەرکرا و ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێ کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو