
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەیان باڵیۆزی نوێ لە وڵاتان دادەنێت، لە ڕاگەیێنراوێکدا جەخت لەسەر گرنگیی پرۆسەکە دەکاتەوە و دەڵێت، هەڵبژاردنی باڵیۆزانی نوێ جێگەی بایەخی زۆرمانە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی باڵیۆزخانەکان و ئەو دامەزراوانەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەن، لە ئێستادا لە سەروبەندی دانانی دەیان باڵیۆزی نوێیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردنی باڵیۆزانی نوێ جێگەی بایەخی زۆری وەزارەتەکەیە و گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەو کەسە لێهاتووانە دەدات کە بە شێوەیەکی شیاو نوێنەرایەتی عێراق بکەن لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان.
لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم پرۆسەیە بە پێی میکانیزمی ورد و بابەتیانە بەڕێوەدەچێت، بە پابەندبوونی تەواو بە یاسای خزمەتگوزاری دەرەوە و سیاسەتە پەسەندکراوەکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی دەرەوە ئەو لیستەی بەربژێرانی پۆستی باڵیۆز لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە ڕەتدەکاتەوە، ئاماژەش بەوە دەکات، ئەم بابەتە لەکاتی یەکلاییبوونەوەی تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەتەوە بڵاو دەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: سەگڤان سندی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاری دانانی 38 باڵیۆزی نوێی داوە، هەشتیان لەسەر پشکی کوردن، ماوەتەوە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت کە لەم هەفتەیە پەرلەمان بابەتەکە یەکلایی دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن